کۆریای باکوور بە “دەرمانی سروشتی” ڕووبەڕووی کۆرۆنا دەبێتەوە

لە کۆتاییدا کۆریای باکوور بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە وڵاتەکەیدا ڕاگەیاند و لە نەبوونی ژێرخانێکی پتەوی تەندروستیدا، دەوڵەت بە “دەرمانی سروشتی” ڕووبەڕووی ڤایرۆسەکە دەبێتەوە.

لە کاتێکدا جیهان کاریگەرییە وێرانکەرەکانی کۆرۆنا بۆ سەر سێکتەرەکانی ئابوری و تەندروستی تێدەپەڕێنێت و پاش دوو ساڵ بەسەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا، کۆریای باکوور بۆ یەکەمجار بە فەرمی دانیپێدادەنێت خەریکی ڕووبەڕووبوونەوەیەتی و هانای بۆ “ڕێوشوێنی کەلەپووری و سروشتی” بردووە، بەهۆی نەبوونی پێداویستییە تەندروستییەکانەوە.

وڵاتەکە ئامارێکی ڕوونی بۆ ژمارەی مردوو و تووشبوو نییە و چاودێران هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگێڕنەوە، کۆریای باکوور تەنانەت توانای ئەنجامدانی پشکنینی سەرەتاییشی نییە.

بە هۆی کۆرۆناوە، مەترسیی قەیرانی خۆراک و تەندروستییش هەیە، بەهۆی لاوازیی ژێرخانی تەندروستی و ئابوورییەوە لەو دەوڵەتە 25 ملیۆن کەسییەدا.

“ڕۆدۆنگ سینەمۆن” ڕۆژنامەی سەرەکیی وڵاتەکە ڕێنمایی بەو کەسانە داوە کە تەنگنەفەسی و کۆکە و خوێنهەڵهێنانەوەیان هەیە و ڕەنگە کۆرۆنایان بێت، 5 گرام گەڵای “بی” بخەنە ئاوی گەرمەوە و ڕۆژیی 3 جار بیخۆنەوە.

هەروەها لە تەلەفیزیۆنە فەرمییەکانی دەوڵەتدا وێنەی جووڵاوی چەند کەسایەتییەکی فلیمکارتۆنی پەخشدەکرێت، کە داوا لە بینەران دەکەن سەردانی پزیشک بکەن، ئەگەر هەستیان بە نیشانەی نائاساییکرد لە خۆیاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مەرجدارکردنی مافی ڤیتۆ کۆدەبێتەوە.. ئەمریکا دەیەوێت سنوور بۆ ڕوسیا دابنێت

ئەندامانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ سێشەممە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆژە یاسایەکەوە کە ئەمریکا پاڵپشتیدەکات کۆببێتەوە، پرۆژە یاساکە…
Total
0
Share