زانکۆی کوردستان لە سنە ڕیزبەندی باشترین زانکۆی ئێرانی گرتووە

بەپێی ئامارێکی ناوەندی پلەبەندیی تایمز، زانکۆی کوردستان لە پارێزگای سنە، باشترین زانکۆی ئێرانە و لەسەر ئاستی زانکۆکانی ئاسیاش 45هەمین زانکۆیە.

ناوەندی پلەبەندیی تایمز لیستی 100 باشترین زانکۆی کیشوەری ئاسیای لە ساڵی 2021 دا بڵاوکردووەتەوە، زانکۆی کوردستان لە سنەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەو ڕیزبەندییەدا لە پلەی 45 هەمی ئاسیا و یەکەمی ئێراندایە.

زانکۆی کوردستان لە ڕیزبەندیی ساڵی 2021 دا بەراورد بە ساڵی 2020 ، 45 پلە سەرکەوتووە و وەک باشترین زانکۆی ئێران هەڵبژێردراوە.

بەپێی ڕیزبەندییەکە، زانکۆی شەریفی تاران لە پلەی 58 ی ئاسیا و دووەمی ئێراندایە، پێنج زانکۆی دیکەی ئێران لە ڕیزی 100 باشترین زانکۆی ئاسیادان.

تایمز یەکێکە لە باوەڕپێکراوترین ناوەندەکان بۆ ڕیزبەندی لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، یەکێک لە ڕاپۆرتە ساڵانەکانی تایبەتە بە لیستی باشترین زانکۆكانی جیهان و ئاسیا، ئەو پێوەرانەشی بەکاریدەهێنێت لە هەڵسەنگاندنی زانکۆکاندا، پەروەردە، توێژینەوە، دۆكیومێنتكردن و ئەرزشی نێودەوڵەتییە.

زانکۆی کوردستان گەورەترین زانکۆی پارێزگای سنەیە و دەكەوێتە باشووری شاری سنە، ساڵی 2007 –2008  زانکۆی کوردستان پلەی ھەشتەمی لەنێوان زانکۆکانی ئێراندا بەدەستھێنا، کە لە ڕووی چەندێتی و چۆنێتیی چالاکییە توێژینەوەییەکانیاندا ڕیزبەندی کرابوون.

 ھەروەھا لە ساڵی ئەكادیمیی 2006 –2007  دا، وەکو یەکەمین زانکۆی ئێران، کە زۆرترین گەشەی كردووە، ڕیزبەندی کراوە.

بابەتی پێشتر

منداڵی خێزانە کوردەکە دوای 8 مانگ لە خنکانی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

پێرێز و ڕامۆس گەیشتوونەتە ئاستی جیابوونەوە و دوو یانە لە هاوکێشەکەدان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە زاخۆ تەرمێک دۆزرایەوە

لە رووباری خابوور تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تەرمی کەسێک لە رووباری خابوور…
Total
0
Share