هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی کەشی ئێستاوە هۆشداریی بەپەلە دەدات

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی رووی لە ناوچەکە کردووە، هۆشداری دەداتە شۆفێران.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی خۆڵبارین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان و کەمبوونەوەی رادەی بینین، بە پێویستی دەزانین هۆشداری بدەین بە شۆفێران کە بەشێوەیەکی تەواو بەرپرسیارانە شۆفێری بکەن و پابەندی ئەم رێنماییانە بن لە پێناو سەلامەتیی گیانی خۆتان و ئازیزانتان:

– کەمکردنەوەی خێرایی.

– پاراستنی ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئۆتۆمبێلەکان.

– داگیرساندنی گڵۆپی تەم.

– بەکارهێنانی ماسک بۆ پاراستنی تەندروستیت.

‎دەشڵێت، سەبارەت بە ناوچە شاخاوییەکان و رێگاکانی دەرەوەی شار، تا دەکرێت ئەو رێگایانە بەکارنەهێنرێت و گەشتەکان دوابخرێن تاوەکو ئەو کاتەی ئەم شەپۆلی خۆڵبارینە کۆتایی پێدێت.

هاتوچۆی سلێمانی ئەوەشی باسکردووە، لەکاتی پێویست، دەتوانن سوود لەم هێڵە گەرمانە وەربگرن بۆ بەهاناوەچوون:
188 کۆنترۆڵی هاتووچۆ
100 سەنتەری هەماهەنگیی پەیوەندییەکان PJCC
122 فریاگوزاریی تەندروستی
115 بەرگریی شارستانی
104 پۆلیسی فریاکەوتن
106 ئاسایش
بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share