كۆشكی سپی: ڕوسیا ئامادەی هێرشی سەر ئۆكرانیایە و پوتین هەڕەشەكەی دروستكردووە

كۆشكی سپیی ئەمریكا سوورە لەسەر ئەوەی ڕوسیا بەتەواوی ئامادەیە بۆ هێرشكردنە سەر ‏ئۆكرانیا، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش دەچێتە كیێڤ و دواتر لە سویسرا كۆبوونەوە ‏لەگەڵ هاوتا ڕوسییەكەی دەكات.‏

جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا هۆشداریی دا لەوەی، ‏ڕوسیا ئامادەیە بۆ هێرشكردنە سەر ئۆكرانیا و “ئێمە ئێستا لە قۆناغێکداین کە دەکرێت ‏ڕوسیا لە هەرکاتێکدا بێت هێرشە چاوەڕوانكراوەكەی بۆسەر ئۆکرانیا ئەنجامبدات”.‏

ساكی دۆخەكەی بە “زۆر مەترسیدار” وەسفكرد و وتی، “هەموو ئەگەرەکان کراوەن”.‏

وتەبێژەكەی کۆشکی سپی هەڕەشەی لە ڕوسیاش کرد، کە ئەگەر دەستببات بۆ ‏هێرشکردنەسەر ئۆکرانیا، “ڕووبەڕووی سزای ئابوریی زۆر توند دەبێتەوە”، سەرزەنشتی ‏ڤلادمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیاشی کرد بەوەی “سەرۆک پوتین هۆکاری درستبوونی ئەو ‏قەیرانەیە”.‏

ئەمە دووەم جارە ئەمریكا بە دڵنیاییەوە باس لە ئەگەری هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا ‏دەكات.‏

هەر لەو نێوەندە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ چوارشەممە، گەیشتە ‏ئۆکرانیا و لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سەر سنوور گفتوگۆ دەكات، چەند ڕۆژی داهاتووش لە ‏جنێڤی سویسرا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا كۆبوونەوە و گفتوگۆی ‏لەبارەی هەمان پرس دەبێت.‏

بابەتی پێشتر

ته‌قینه‌وه‌ى بۆریی نه‌وتى هه‌رێم نرخى نه‌وتى له‌ جیهاندا به‌رزكرده‌وه‌‏

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ چەند یارییەكی بەهێز ئەنجام دەدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share