هاوپەیمانیی فەتح: سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغداد گرنگە

وتەبێژی هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیەنێت، سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ وەفدێكی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی بۆ بەغداد سەردانێكی گرنگە، لەچوارچێوەی ئەو هەوڵانەیە، كە لایەنەكان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی دەستیان پێكردووە.

ئەحمەد ئەسەدی، وتەبێژی هاوپەیمانی فەتح، لەدوای كۆتاییهاتنی كۆبوونەوەی نێوان بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، “سەردانەكەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی لەگەڵ وەفدێكی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی، كە هاوبەشێكی سیاسی پرۆسەی سیاسی عێراقە و ڕۆڵێكی مێژوویان هەیە لە ڕوبەڕوبوونەوە و دژایەتی سیستمی دیكتاتۆری بەعسی گرنگە، لەچوارچێوەشدایە، كە لایەنەسیاسییەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق جوڵەكانیان بەئاڕاستەی پێكهێنانی هاوپەیمانێتییەكی نیشتمانیی دەستپێكردووە”.

وتیشی،” تائێستا هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی بەردەوامی هەیە و بەدڵنیاییەوە هەموو ئەوهێزانەی، كە بەشداری هەڵبژاردن دەكەن، بیر لە پێكهێنانی هاوپەیمانی دەكەنەوە”.

وتەبێژەكەی هاوپەیمانی فەتح باسیلەوەشكرد، “لە ئێستادا جوڵەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق بەهەرێمی كوردستانیشەوە بەو ئاڕاستەیە هەیە”.

دەربارەی دواخستنی هەڵبژاردنیش ئەسەدی جەختی لەوەكردەوە، “هیچ هەنگاوێك نیە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكان جەخت لەوەدەكەنەوە كە لەوادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت”.

لەبارەی ئەو دواكارییانەی بۆ بایكۆتكردنی هەڵبژاردن هەن، ئەحمەد ئەسەدی لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەیدا وتی، “ئەو داواكارییانە زیان لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەدات و داواكارییەكی دواكەوتووانەیە، پێویستە هاوڵاتیان خۆیان لە ڕێگەی سندوقەكانی دەنگدانەوە بڕیاربدەن”.

بابەتی پێشتر

دیدار و كۆبوونەوەكانی بافڵ تاڵەبانی لە بەغداد

بابەتی دواتر

پانۆرامای دیدار و گفتوگۆکانی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ بەرپرسە حوکمی و حزبییەکانی عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: ئامادەین هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغداد بكەین بە مەبەستی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەبارەت بە نووسراوی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ كۆبوونەوەی بەپەلە بۆ چارەسەركردنی كێشەی هەناردەكردنی…
Total
0
Share