سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەشێکی هۆکاری لابردنی کورسییەکانی سەهۆڵەکە پەیوەندیی بە پیسیی شوێنەکەوە هەبووە

سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشکرایدەکات، لیژنەیەک پێکهێندراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فرۆشیاران و کاسباراکانی شەقامی سەهۆڵەکە.

بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دەمانەوێت سیمای شەقامی سەهۆڵەکە بپارێزین، لە قائیمقامیەتی سلێمانی لیژنەیەک پێکهێندراوە تا بڕیاربدات سیمای داهاتوو و ڕێنماییە نوێیەکان سەبارەت بە شەقامەکە چی بن.

وتیشی، بەشێکی هۆکاری بڕیاری لابردنی کورسییەکان لە شەقامی سەهۆڵەکە، پەیوەندیداربوو بەو پیسی و پاشماوانەی شەوانە فرۆشیاران و کاسباکارانی ئەو شەقامە لە دوای خۆیان بەجێیاندەهێشت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای…
Total
0
Share