سان جێرمان بە سێ بۆندی هاوینە مباپێ دەبەستێتەوە

یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی ئەوپەڕی هەوڵەکانی بەگەڕخستووە بۆ پێکهێنانی کەشێکی گونجاو لەپێناو بەردەوامبوونی کیلیان مباپێ.

لە کۆتایی وەرزی داهاتوو بۆندی کیلیان مباپێ لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان کۆتاییدێت، تاوەکو ئێستا یاریزانەکە ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی بۆندەکەی نیشاننەداوە، لەهەمان کاتدا ئاماژە بە هەوڵەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکرێت بۆ گواستنەوەی بە بۆندێکی خەیاڵی، یاخود دواخستنی پڕۆسەکە تاوەکو هاوینی 2022 و گواستنەوەی یاریزانەکە بێبەرامبەر.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لەو بارەیەوە ئاشکرایکردووە، ئیدارەی ناسڕ خلێفی لە هاوینی 2021 بۆندێکی گرانبەها پێشکەشی یاریزانەکە دەکەن، بە موچە و مەرجی باشتر و زیاتر هەوڵی نوێکردنەوەی بۆندەکەی دەدەن.

بەپێی سەرچاوەکە، پاریس تەنها بەم هەنگاوەوە ناوەستێت، بەڵکو هەنگاوی فراوانتر دەنێت بۆ قایلکردنی یاریزانەکە، ئەویش کڕینی چەند یاریزانێکە لە نمونەی تیۆ هێرناندێزی بەرگریکاری میلان، ئیدواردۆ کاماڤینگا ناوەندکاری یانەی ستاد ڕینس، هەروەها ئەشرەف حەکیمی بەرگریکاری یانەی ئینتەر میلان.

بابەتی پێشتر

وازدەهێنێت؟ بەیل سوپرایزێکی بۆ ڕیاڵ ئامادەکردووە

بابەتی دواتر

گەورەکانی ئینگلتەرا چاویان بڕیوەتە پێنج یاریزانی بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share