وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات ڕێگری لە لەشکرکێشیی تورکیا بکات

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی دیکەی لەبارەی هێرشەکانی ئەمڕۆی سەر هێزی پێشمەرگە بڵاوکردەوە و داوا دەکات حکومەتی عێراق ڕێگری لە لەشکرکێشییەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بکات و داوا لە پەکەکەش دەکات ڕێز لە سەروەریی خاکی کوردستان بگرێت.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاندووە، “لە لە چیای مەتین ـ سنووری قەزای ئامێدی، کاروانێکی هێزی پێشمەرگە، لەلایەن هێزێکی پەکەکەوە دەستدرێژیەکی بێ پاساویان کرایە سەر و لەئەنجامدا پێنج پێشمەرگە شەهید بوون و  حەوت پێشمەرگەی تریش برینداربوون”.

وەزارەتی پێشمەرگە داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بەخێرایی بێتە سەر خەت و ڕێگە لە لەشکرکێشی و پەلامارە بەردەوامەکانی تورکیا بگرێت.

داواش لە پەکەکە دەکات رێز لە سنوور و سەروەریی خاکی کوردستان بگرێت و شەڕ لەماڵی کورد و هەرێمی کوردستان دووربخاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، لە هێرشەکەدا پەکەکە چەکی سووک و قورسیان بەکارهێناوه، لەکاتێکدا چوونی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو سنورە بەئامانجی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکەبووە، جەختدەکاتەوە کە وەک هەر ناوچەیەکی تری سنووری هەرێمی کوردستان، هێزی پێشمەرگە بە مافی خۆی دەزانێت، جوڵە و سەنگەرسازی پێویست بکات.

دەڵێت، “ئێمە لەوەزارەتی پێشمەرگە، سەرکۆنەی توندی ئەم پەلامارە دەکەین و هۆشداریش دەدەین، کە دۆخی هەستیاری هەرێمی کوردستان، رەوشی لەوجۆرە ناخوازێت و دەبێ دەستدرێژیەکانی پەکەکە و هەموو پەلامارو دەستدرێژیەک بۆ سەر هەرێم و هێزی پێشمەرگە ڕابگرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی ئێستاوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی گەرمیان، لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە…
Total
0
Share