تورکیا بۆردومانی کەمپی مەخموری کرد

کەمێک پێش ئێستا سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی کەمپی “ڕۆستەم جودی” کرد لە قەزای مەخمور.

سەرچاوەیەک لە کەمپی مەخمورەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتەسەر کەمپەکە جگە لە کوژرانی سێ کەس چەند کەسێکی دیکە برینداربوون”.

وتیشی، “ڕوداوەکە لە نزیک خوێندنگەیەکی ناو کەمپەکە ڕوییداوە و ئاسەواری هێرشەکەش لەناو کەمپەکەدا دیارە”.

كەمپی شەهید ڕۆستەم جودی ساڵی1998  بە سەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئەو ئاوارانەی باکوری کوردستان دروستکرا، کە لەژێر فشاری تورکیادا ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتبوو و پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێنابوو.

کوردەکانی باکوری کوردستان بە چەند قۆناغێک لە کەمپی مەخمور گیرسانەوە، سەرەتا لە نزیک دهۆک دانران و دواتر گوێزرانەوە بۆ شێخان، دوای ئەوەش بە قۆناغێکی دیکە لە خوارووی مەخمور نیشتەجێکران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. سەباح هەورامی: تێچووی نەخۆشخانە ئەهلییەکان هێندە زۆرە نەخۆش ناچار بە فرۆشتنی خانو و ئۆتۆمبێل دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تێچووی نەخۆشخانە ئەهلییەکان هێندە زۆرە نەخۆش ناچار بە فرۆشتنی خانو و ئۆتۆمبێل دەکات. د.…
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: هیوادارم مامۆستایان بڕیاری ناردنی پارە لە بەغدادەوە بە دەستكەوتی خۆیان بزانن و بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن”

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، هیوادارم مامۆستایان بڕیاری ناردنی پارە لە بەغدادەوە بە دەستكەوتی خۆیان بزانن و بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن…
Total
0
Share