وەزارەتی دارایی: رۆژی یەکشەممە موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دەفرۆشرێن

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو پرۆسەی فرۆشتنی زیادکردنی ئاشکرای موڵکەکانی کۆپانیای چاڤی بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە بەرواری 5ـی 10ـی 2025، کە دەکاتە رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، پرۆسەی فرۆشتنی زیادکردنی ئاشکرای موڵکەکانی (کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری – هاوپشکی تایبەت) لە بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کە ژمارەیان 60 موڵکە.

دەشڵێت، ئەم فرۆشتنە بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزەکانی بانکەکانی سەر بە وەزارەتی داراییە کە بڕەکەی 91 ملیار و 760 ملیۆن و 660 هەزار و 350 دینارە و سەرجەم موڵکەکانیش بە یەک پاکێج دەفرۆشرێن.

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتمان بەشدار دەبێت لە پرۆسەی زیادکردنەکە، هەر کەس و لایەنێک دەیەوێت بەشداری لە پرۆسەی زیادکردنەکەدا بکات، دەتوانێت لە نزیکترین کاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بکات، بەمەبەستی دەستخستنی زانیاری و ئەنجامدانی رێکارە کارگێڕی و یاساییەکان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتی و هاوپه‌یمانان یه‌كگرتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌یان ده‌وێت و پارتیش په‌رتی ده‌كات

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌ له‌ خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان دەڵێت، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی و قوباد تاڵه‌بانی…
Total
0
Share