میدیای پەكەكە: پارتی هێز و كەرەستەی سەربازیی ڕەوانەی مەتینا كردووە

هێزەكە وەك ئەوەی لە میدیای پەكەكەوە بڵاوكراوەتەوە

میدیاكانی نزیك لە پەكەكە ڕایدەگەیەنن، پارتی هێز و كەرەستەیەكی زۆری سەربازی لە ئامێدییەوە ڕەوانەی مەتینا و ناوچەكانی نزیك لە هێزەكانی ئەوان كردووە.

بەپێی میدیاكان كاتژمێر 04:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە هێزەكە ڕەوانەكراوە و زرێپۆش، حەفارە، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن و هەندێک ئۆتۆمبێلی تایبەت بە ناوچە شاخاوییەکانیشی لەگەڵ بووە.

لای خۆیەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەندراوێكدا هۆشداریدا لەو هەنگاوە پارتی و داوایكرد، “لە پشتەوە خەنجەر لە گەریلا نەدات”.

ئاماژەشیداوە، هێزەكە دەیەوێت بچێتە ناوچەكانی ئەوان لە مەتینا، لەكاتێكدا ئەوان بەرگری دژ بە توركیا دەكەن كە دەیەوێت كوردستان داگیربكات.

لە هەواڵێكی دیكەی میدیاكاندا هاتووە، هێزەکانی عێراق و پارتی لە بەردەوامیی جموجوڵە سەربازییەکەى ئەمڕۆیاندا هێرشیان کردەسەر کامپەکانی گەریلا.

دەشڵێت، “بۆ ئەوەى ئەو هێزانە زیاتر بەرەوپێش نەڕۆن، گولـلەی هۆشیارکردنەوە تەقێنرا”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پێشمەرگە پلانەکانیان بۆ بڵاوکردنەوەی هێزە هاوبەشەکانیان لەگەڵ عێراق ئاشکرا دەکات

بابەتی دواتر

وەزارەتی پێشمەرگە: ڕووداوەكەی چیای مەتینا بەهۆی بۆسەیەكی پەكەكەوە بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share