وەزارەتی کارەبا دوو وێستگەی دیکەی کارەبا دەخاتەگەڕ

وەزیری کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆتایی ئەم مانگەدا وێستگەی غازی گەرمیان و لە کۆتایی ئەمساڵیشدا وێستگەی 37 مێگاواتی دێرەلۆک دەخرێتەگەڕ و کاریگەری دەبێت لەسەر بڕی کارەبای بە دەستهاتوو.

لەکاتی دانانی گۆڕەڕ بۆ 10وێستگەی کارەبا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کەمال محەمەد، وەزیری کارەبا ڕایگەیاند، ” خۆشحاڵین کە،بەبڕی دوو ملیار و 728 هەزار دینار گۆڕەر  بۆ 10 وێستگەی كارەبا دادەنرێت”.

وەزیری کارەبا سەبارەت بە پڕۆژەکانی وەزارەتەکەی لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ڕایگەیاند، “لە گەرمیان وێستگەیەكی 25 مێگاواتی لەساڵح ئاغا و گۆڕینی هێڵی كفری كەلار و دابینكردنی هێڵێكی 33 كەی ڤی لەگەرمیان و لەسلێمانی 4 وێستگەی مۆبایلی كارەبا، بۆ عەربەت و 3 دانەی دیكە بۆ ناو سلێمانی دابین كراوە، لەئێستاشدا 2 پرۆژەی مەزن لەبواری گواستنەوە ئیحالە كراوە كە بریتی یە لە هێڵی 132 كەی ڤی بازیان بۆ راپەرین و سەید سادق بۆ تانجەرۆو هەڵەبجە”.

کەمال محەمەد زیاتر باسی کار و چالاکییەکانی وەزارەتی کارەبای کرد و ئاماژەی بەوەکرد، “لە دابەشكردنی كارەبادا کاری بەرچاو کراوە لەوانە تەواوكردن و بەگەڕخستنی چەندین وێستگەی گۆڕینی كارەبا  و بەستنەوەیان بەتۆڕی كارەبای نیشتمانییەوە، ڕاكێشانی سەدان كیلۆمەتر تۆڕی كارەبای پاڵەپەستۆی بەرز لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان و بەستنی زیاتر لە 680 هەزار پێوەری زیرەك و بەگەڕخراون، تەنیا لەبواری دابەشكردندا زیاتر لە 450 پرۆژە لەسەرانسەری هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە بەبەهای 60 ملیار دینار”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستی: سەرجەم تیمە فریاگوزارییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایدەگەیەنێت، سەرجەم تیمە فریاگوزارییەكان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە لە ئەگەری دروستبوونی لافاو یاخود یان ھەر رووداوێكی…
زیاتر ببینە

هەنگاوی بەپەلە بۆ چارەسەری كێشە مووچە دەستیپێكرد و واژوو كۆدەكرێتەوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە ئەنجومەنی نوێنەران دەستكرا بە كۆكردنەوەی واژوو بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی…
Total
0
Share