قوباد تاڵەبانی: بەمنزیكانە هیچ بەربەستێك نامێنێت بۆ ناردنی بودجەی هەرێم

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەیەکی نزیکدا هیچ بەربەستێک لەبەردەم حكومەتی عێراق نامێنێت تا شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەمیانی پێشکەشکردنی وتەیەکدا لە کۆیە، ڕایگەیاند، “لە بەغداد لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی، وەزیری نەوت و بەرپرسانی دیکەی حکومەتی عێراق کۆبووینەوە و گفتوگۆمان کردووە، گەشبینم بەوەی بتوانین کێشەکانمان لەڕیشەوە لەگەڵ عێراق چارەسەربکەین”.

وتیشی، “لیژنە لاوەکییەکان توانیویانە لەسەر میکانیزمی چۆنیەتیی جێبەجێکردنی یاسای بودجە هەنگاوی باش بنێن، لەماوەیەكی كەمدا هیچ بەربەستێك نامێنێت بۆ حكومەتی عێراق تاوەكو شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت”.

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد، “لەو ماوەی سەردانی بەغدادمان كردووە، ویستومانە بیسەلمێنین كە پابەندین بەو ئەرك و بەرپرسیارێتییەی لەسەرشانمانە بۆ هاوڵاتیان، لە کاتێکیشدا هیچ بیانوویەک نەما، داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکەم ئەوانیش ئەرک و بەرپرسیارێتییەکانیان جێبەجێ بکەن بەرامبەر هاوڵاتیانی هەرێم”.

بەوتەی قوباد تاڵەیانی، “هەنگاوەكانمان بۆ جێبەجێكردنی یاسای بودجەی ساڵی 2021 باش ڕۆیشتوون، پێم وایە لەماوەیەكی نزكیدا هیچ بەربەستێك نامێنێت بۆ ناردنی بودجەی هەرێم”.

ڕۆژی 31 ئازاری ڕابردوو یاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە پەسەندكرا، ماددەی 11ی یاساكە تایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان و لەوبارەیەوە ڕێككەوتن كرابوو، بەڵام تا ئێستا میكانیزمی جێبەجێكردنەكە بەربەستە لەبەردەم ناردنی بەشەبودجەی هەرێم و هیچ بڕە بودجەیەك بۆ هەرێم نەهاتووە.

بابەتی پێشتر

بینیت.. خوێندكارەكەی نەتەنیاهۆ نزیكە لە جێگرتنەوەی

بابەتی دواتر

سەرچاوەیەكی ئەنجومەنی وەزیران: دابەشكردنی موچەی مانگی پێنج هەر بەم شێوەیە بەردەوامدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسی: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی پێشبینییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان…
زیاتر ببینە

تەقینەوەیەك لە سەرێكانی ڕویدا

ئۆتۆمبێلێك لە ناوەندی شاری سەرێكانی لە ڕۆژئاوای كوردستان تەقییەوە و ژمارەیەك برینداری لێكەوتەوە. ئاژانسەكان لەسەر زاری شایەتحاڵانەوە بڵاویانكردەوە،…
Total
0
Share