جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لیژنەی ئاسایش و بەرگری و ژمارەیەك پەرلەمانتاری ڕاسپارد، لە بڕینەوەی دارەكانی سنووری پارێزگای دهۆك لەلایەن سوپای توركیا بكۆڵنەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ چوارشەممە بەشیر حەداد، لەگەڵ عەلی ڕەزا گۆنای، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا كۆبووەتەوە و ههردوولا باسیان له پڕۆسه سهربازییهكان له ناوچه سنوورییهكان و پێویستی پاراستنی هاوڵاتیانی سڤیل و پرسی دابڕینی گوندهكانی سنووری پارێزگای دهۆك كردووە.
ئاماژەبەوەشكراوە، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لیژنەی ئاسایش و بەرگری ڕاسپاردووە بەشێوەیەكی مەیدانی چاودێری پرسی بڕینەوەی دارەكان بكەن و، لە ڕاستییەكانی ئەو پرسە بكۆڵنەوە، بەهۆی ئەوەی نیگەرانی تەواوی عێراقییەكانی لێكەوتوەتەوە.
لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، “بەردەوامی ئۆپراسیۆنەكانی توركیا و بۆردومانە هەڕەمەكییەكانی سوپای ئەو وڵاتە زیانێكی زۆری لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە داوە”.
بەشیر حەداد، داواش لە توركیا دەكات، كێشەكانی هێمنانە و لەڕێگەی گفتوگۆ چارەسەربكات.