(ڤیدیۆ) بەرشلۆنە سێ خاڵی لە خیتافێ داماڵی و لە پلەی سێیەمی لالیگا جێگیربوو

بەرشلۆنە بە ئەنجامێکی فراوان بردنەوەی بەرانبەر خیتافێ تۆمارکرد

ئەمشەو، پێنجشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 31ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە ڕوبەڕوی خیتافێ بووەوە و بردنەوەیەکی گرنگی تۆمارکرد.

بارسا لە یاریگای کامپ نو میوانداری یانەی خیتافێی کرد، یاری نێوانیان بە بردنەوەی ئەستێرەکانی ڕۆناڵد کومان بە ئەنجامی (5-2) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ئازولگرانا لە خولەکەکانی هەشت و 28 و 33 و 87 و 91 لەلایەن لیۆ مێسی (دوو گۆڵ)، سوفیان چاکلا (بەهەڵە)، ڕۆناڵد ئاراوخۆ، ئەنتوان گریزمان، گۆڵەکانی خیتافێ لە خولەکەکانی 12 و 69 لەلایەن کلیمۆنت لانگلێت (بەهەڵە)، ئینیس ئۆنالەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/mgm3tm

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، بەرشلۆنە لە کۆی 31 ڕوبەڕوبوونەوەی وەرزی 2020/2021 و بە کۆکردنەوەی (68) خاڵ گەڕایەوە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا و بە جیاوازی دوو خاڵ و یارییەکی دواخراو کەوتە دوای یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە بەرانبەردا یانەی خیتافێ بە 31 خاڵەوە لە پلەی 15ی ڕیزبەندی جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

ناپۆلی 5-2 لازیۆ

بابەتی دواتر

بردنەوەی بەرشلۆنە (5-2) لە خیتافێ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share