لە نزیک گوندی سازانی پارێزگای هەڵەبجە دوو کەس لە ڕووباری سیرواندا خنکان و پۆلیسی هەڵەبجەش دەڵێت، دۆسیە بۆ لێکۆڵینەوە لە خنکانیان کراوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە ئاشکرایکرد، ئەو دوو گەنجەی خنکاون تەمەنیان 25 ساڵ و 26 ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی شارەوانین لە پارێزگای هەڵەبجە.
وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ڕاشیگەیاندووە، دوای گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتییانەوە، دوو تەرمەکە دۆزرانەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراون.