لە سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان دیاریكرا

قائیمقامییەتی سلێمانی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکانی له‌ناو شاری سلێمانی بۆ مانگی ئایار دیاریكرد، بۆ ئەم مانگەش هەركاتێك كاره‌بای نیشتمانی ببڕێت، كار به‌ موەلیده‌كان ده‌كرێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان، ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كانی بۆ مانگی ئایار ‌به 38.6 دینار بۆ یه‌ك كاتژمێر كاركردن دیاریكرد، “كه ‌له‌سه‌ر بنه‌مای‌ نرخی سوته‌مه‌نی له ‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دیاریكراوه”‌.

قائیمقامیەت ئاماژەی بەوەشكردووە، “كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان 50 بۆ 70 كاتژمێرە،‌ به‌وه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی ئایار له‌ نێوان دوو هه‌زار بۆ دوو هه‌زار و 750 دیناره‌”.

ڕونیشیكردوەتەوە، “به‌هۆی جیاوازیی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌با جیاواز ده‌بێت.”

قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەم مانگە، هەركاتێك كارەبای نیشتمانی ببڕێت، پێویستە موەلیدە ئەهلییەكان كارەبا بدەن بە هاوڵاتییان.

بابەتی پێشتر

سەرەكیترین هۆكارەكانی توشبوون بە كەڕووی ڕەش چین؟

بابەتی دواتر

هەڵەبجە.. دوو کەس لە ڕووباری سیرواندا خنکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share