لە ناحیەی شیلادزێی سەربە قەزای ئامێدی، گەنجێک لە ناو ڕووباری زێی مەزندا خنکا و تائێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 4:00ی ئێوارە، گەنجێک لەناو ئاوی ڕووباری زێی مەزن، لە نزیک گوندی هلورا لەسنووری ناحیەی شێلادزێ خنکا.
ئەو گەنجەی خنکاوە ناوی خەڵات زیادە و تەمەنی 19 ساڵە، خەڵکی کۆمەڵگای وەلات ژێرییە لە دەڤەری بارزان.
ئەو گەنجەی ئەمڕۆ خنکاوە، بەمەبەستی گەشت و مەلەکردن چووەتە ئەو ناوچەیە و تاوەکو ئێستا تەرمی ئەو گەنجە نەدۆزراوەتەوە گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەردەوامە.
بەپێی ئاماری بەرگریی شارستانیی دهۆک، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا حەوت کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک لە ئاوی رووبار و بەنداوەکانی پارێزگاکەدا خنکاون.