وەزارەتی بازرگانی چەند جۆرێک کاڵا لەبازاڕەکاندا قەدەغە دەکات

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بەبڕیارێک ژمارەیەک کاڵای لە بازاڕەکاندا قەدەغە کرد و بڕیارەکە ئەو کاڵایانە قەدەغە دەکات کە بەرواری بەسەرچوونیان زوو لادەچێت.

لە بڕیارەکەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیدا هاتووە، ھەر کاڵایەک ماوەی بەسەرچوونی لێزەری نەبێت دەستیبەسەردا دەگیرێت، بۆ ئەو مەبەستە وەزیری بازرگانی و پیشەسازی دەسەڵاتی تەواو دەدات بە بەڕێوەبەراتیەکانی چاودێری بازرگانی بۆ ئەوەی  چاودێریی ئەو جۆرە کاڵایانە بکەن.

بڕیارەکە بەمجۆرەیە:

١-ھەر کاڵایەک ماوەی بەسەرچوونی لێزەری نەبێت دەستیبەسەردا بگیرێت.

٢-ھەرکاڵایەک ڕێکەوتی بەسەرچوونی بەدەست لاببرێت دەستیبەسەردا بگیرێت.

٣-ھەر کاڵایەک ماوەی بەسەرچوونی بەلەزگەبێت ولەزگەکە بەئاسانی لێ بکرێتەوە دەستیبەسەردا بگیرێت.

بابەتی پێشتر

كەجەكە: توركیا تەنیا بۆ داربڕین نەهاتووە، بۆ داگیركاری هاتووە

بابەتی دواتر

پولیسی دهۆک: چوار کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میلاكی فەرمانبەران ڕێكدەخرێنەوە

جێگری سە‌رۆك وە‌زیرانی هەرێم سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی كرد كە‌ تایبە‌ت بوو بە‌چۆنییە‌تی ڕێكخستنەوەو كار و پەیكەربەندیی ئە‌نجومە‌نی ڕاژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی…
Total
0
Share