ڤان باستن بۆ تین هاگ: کە چوویتە یونایتد، ئەم یاریزانە بکڕە

مارکۆ ڤان باستن، ئەفسانەی هۆڵەندا و یانەکانی ئەیاکس ئەمستەردام و میلان ئامۆژگاری ئێریک تین هاگی هاونیشتمانی دەکات، لە یانەی مانچستەر یونایتد یاریزانێکی یانەی چێڵسی بکڕێت.

ڤان باستن بە (Ziggo Sport) ی ڕاگەیاندووە، “دوای پەیوەندیکردنی تین هاگ بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە، بەردەوام ئەوە بە مێشکمدا دێت حەکیم زەیاش لە یانەی چێڵسی بکڕێت و درێسی یونایتدی پێشکەش بکات، ئەم یاریزانە لە مانچستەر دەبێتە یەکێک لە باشترینەکان و دڵنیام تین هاگ سوودی لێوەردەگرێت.”

حەکیم زەیاش، ئەستێرەی مەغریبی یانەی چێڵسی، لەم وەرزەدا لە پلانە سەرەکییەکانی تۆماس توخێلی ڕاهێنەردا جێگەی نەبووەتەوە، تەنها لە 12 یاریدا سەرەکی بووە، لە زۆرینەی ڕووبەڕووبوونەوەکاندا وەک یاریزانێکی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، کە ئەوەش هەرگیز ئەو ئامانجە نەبووە کە بۆ داهاتووی دیاری کردووە.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای قەدەغەكردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل دەكات

بابەتی دواتر

یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی حه‌وته‌م باڵۆندۆری به‌ده‌ستهێنا

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌، له‌ شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا، ڕێوڕه‌سمی دابه‌شکردنی خه‌ڵاته‌کانی گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ ئه‌نجامدرا، لیۆ مێسی خه‌ڵاتی باڵۆندۆری…
Total
0
Share