لەسەر ئاستی زانکۆکانی هەرێم زانکۆی سلێمانی لە پلەی یەکەمدایە

بەپێی رانکینی دامەزراوەی سیماگۆ بۆ ساڵی 2023 زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێمە.

دامەزراوەی سیماگۆ بۆ ساڵی 2023  رانکینی زانکۆکانی هەرێم و عێراقی بڵاوکردووەتەوە کەلەسەر بنەمای (توێژینەوە، نوێکاریی و داهێنان، کاری پێکەوەیی) ئەنجامیداوە و بەو پێیەش زانکۆی سلێمانی پلەی یەکەمی سەر ئاستی زانکۆ حکومییەکانی هەرێم و پلەی چوارەمی سەر ئاستی زانکۆکانی عێراقی بەدەستهێناوە.

هەر بەپێی رانکینەکەی سیماگۆ، زانکۆی سلێمانی لەسەر ئاستی عێراق لە بواری پزیشکی گشتی و ئەندازیاریی یەکەمی عێراقە، هەروەها لە بواری کیمیا و پزیشکی ددان دووەمی وڵاتەکەیە و لە بواری زانستیش سێیەمە، ئەمە جگە لەوەی لە بواری پزیشکی ڤێتێرنەری 12 -یەمینی عێراقە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان: نرخی PS5 نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەتەوە

بازرگانێکی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا، نرخی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، بەتایبەتیش PS5 بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. حاجی هێمن…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی: بەردەوامین لە کاری چاکسازیی شەقامەکان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆش بەردەوامبوون لە کاری چاکسازیی شەقامەکانی شارەکە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەپێناو…
Total
0
Share