سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان ئاگادارییەک بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا داوا لە شارەوانییەکانیی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەکات نوێنەراکانیان بنێرن بۆلایان.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شارەوانییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەمان دەکەینەوە بۆ وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا نوێنەری خۆیان بنێرن بۆ بەڕێوبەرایەتیمان بە زووترین کات.

پێشتر وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاندبوو، دابەشکردنی زەوی لە بەرژەوەندی فەرمانبەرانە و پێویستە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی پڕۆسەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە دوو فەرمانی بەپەلەمان دەرکرد

جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی چەمچەماڵ و دڵنیابوونەوە لە دووبارەنەبوونەوەی رووداوی هاوشێوە، دوو فەرمانی بەپەلەمان…
Total
0
Share