وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، قەرەبووی ئەو جوتیارانەی چەمچەماڵ دەکەینەوە، کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیانلێکەوتبوو.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند، رێژەیەکی زۆری جوتیارانی سنووری چەمچەماڵ، شۆڕش و تەکیە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیانلێکەوتووە، لەو کۆمەک و هاوکارییانەی کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ چەمچەماڵی تەرخانکردووە، جوتیارانی لێ بەدەرنەکراوە.
وتیشی، لە پەیوەندی راستەوخۆداین لەگەڵ جوتیارانی ئەو ناوچەیە، هەموو ئەو جوتیارانەی کە کێڵگەکانیان فەوتاوە، تۆماردەکرێن و قەرەبوودەکرێنەوە.