پاش ڕەخنەكانی ئەمریكا لە بەردەوامی گەڕانی توركیا بە دوای نەوتدا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، ئەنقەرە ئاماژە بەوەدەكات، ئەو هەڵوێستەی واشنتن “دژیه‌كییه‌كی جدییه”.
حامی ئاكسۆی وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مۆرگن ئۆرتەیگس، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای داوەتەوە كە وتی، “داوا لە توركیا دەكەین كۆتایی بەو ئاڵۆزییانە بهێنێت كە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دروستیكردوون”.
وەزیری دەرەوەی توركیا ئەوەشی خستوەتەڕوو، “پێشتر ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه نەخشه‌ی سیڤیلا كه نوێنه‌رایه‌تیی بانگه‌شه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌سه‌ڵاتی ده‌ریایی له‌لایه‌ن دووانه‌ی یۆنان-قوبرسی یۆنانی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ڕه‌وایه‌تی یاسایی نییه و یه‌كێتیی ئه‌وروپاش كه خاوه‌نی وتاری هاوشێوه‌یه، به‌شێوه‌یه‌كی دژیه‌كی مامه‌ڵه ده‌كات”.
حامی ئاكسۆی ئەوەشی وتووە، “ئه‌و لایه‌نه‌ی كه گرژییه‌كانی له ئیجه و ده‌ریای ناوه‌ڕاست هه‌ڵكشاندووه، توركیا نییه، ئیداره‌ی قوبرسی باشوور و یۆنانن، چالاكییه‌كانی یۆنان له 12ی ئه‌یلول-ه‌وه تا ئێستا كه گرژییه‌كانی هه‌ڵكشاندووه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌مانه‌وه بۆ ڕای گشتی بڵاوكراونه‌ته‌وه”.