لە دوبز و سنوری خانه‌قین داعش هێرشیكردە سەر هێزە عێراقییەكان

چەكدارانی داعش لە سنوری قەزای خانەقین و دوبز هێرشیانكردە سەر پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەكردووە، شكستیان به‌ هێرشێكی چه‌كدارانی داعش هێناوە له‌ نزیك گوندی عەلیاوا لە قەزای خانەقین و ڕوبەڕووی هێرشەكەی داعش بونەتەوە، لە ئەنجامیشدا چەكدارێكی حەشد كوژراوە.

لەلایەكی دیكەشەوە داعش پەلاماری خاڵێکی فیرقەی هەشتی سوپای عێراقی دا لەناوچەی نمرە هەشت لە سنوری قەزای دوبز و ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان هەردوولا ڕوویداوە.

سەرەڕای ئەنجامدانی چەند ئۆپراسیۆنێك لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە، بەڵام ماوەیەكە جموجۆڵ و هێرشەكانی چه‌كدارانی داعش له ‌سنوری پارێزگاكانی دیالە و كه‌ركوك ‌زیادكردووە، هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقیش دەیانەوێت ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی لەو ناوچانە دروستبوون، پڕیبكەنەوە.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) چێڵسی سیتی گواردیۆلای ڕاگرتەوە و دووەم ناسناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە ئاهەنگێكی نهێنیدا هاوسەرگیریی كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share