ئاسایشی ناوخۆی حەلەب: بۆردومان نەوەستاوە

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب رایگەیاند، بۆردومان نەوەستاوە و ئێستاش نەخۆشخانەکان دەکرێنە ئامانج.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی حەلەب لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەناو “وەزارەتی بەرگری”ـی حکومەتی دیمەشق بانگەشەی ئاگربەست و وەستانی شەڕ لە گەڕەکی شێخ مەقسوود دەکات، ئەمەش هەوڵێکی ئاشکرایە بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی.

جەختی لەوەشکردەوە، ئەم بانگەشانە ناڕاستن و میلیشیاکانی حکومەتی دیمەشق، بەردەوامن لە بۆردومانکردنی نەخۆشخانەی مەدەنیی خالید فەجر بە تانک و درۆن و لە ئەنجامدا، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیی مەدەنی برینداربوون، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای یاسا و نۆرمە مرۆییەکانە.

دەشڵێت، کەمێک لەمەوبەر، هێزەکانمان هێرشێکی توندیان بەرپەرچدایەوە کە لەلایەن میلیشیاکانەوە بۆ سەر بەشی رۆژئاوای گەڕەکی شێخ مەقسوود ئەنجامدرا و دەبابەیەکیان تێکشکاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی پیرەمەگرون: کەناڵێکی پارتی بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاریانهێنام

گەنجێکی پیرەمەگرون، رایگەیاند، کەناڵێکی پارتی بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاریانهێنام. گەنجێکی پیرەمەگرون ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، کەناڵێکی پارتی بەناوی…
Total
0
Share