بەهۆی مباپێ و حەکیمی-یەوە بەڕازیل لە نێیمار توڕەیە

نێیمار دا سیلڤای بەڕازیلی لە پاریس سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ یارییەکانی داهاتووی پاریس سان جێرمان، لە کاتێکدا گەلی بەڕازیل لە خەمی کۆچی دوایی پیلێ-ی ئەفسانەدایە.

تۆڕی “ئاڕ ئێم سی سپۆرت”ی فەرەنسی ئاماژەی بە هەڵوێستی هاندەرانی بەڕازیل کردووە لە پرۆگرامی ” Brasil Urgente”یەوە، تێیدا زۆرینەی بەڕازیلییەکان لە نێیمار توڕەبوون بەهۆی ئامادە نەبوونی لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی “پیلێ”ی ئەفسانەدا.

هاندەرانی “سێلیساو” پێیانوایە یاریزانەکەیان ستەمی لە پیلێ کردووە، چونکە ئەو هەمیشە بە جێنشینی خۆیی زانیوە و بە شانوباڵیدا هەڵیداوە.

لە کاتێکدا کیلیان مباپێ و ئەشرەف حەکیمی مۆڵەتیان لە پاریس سان جێرمان وەرگرتووە بۆ بینینی یاریی باسکەی نێوان برۆکلین نێتس و سان ئەنتۆنیۆ سپێرز، بەڵام نێیمار هیچ فشارێکی نەکردووە بۆ ئامادەبوون لە مەراسیمی ماڵئاواییکردی پیلێ.

هاندەران بەڵگەیان بەوە هێناوەتەوە، لە پێشوودا نێیمار بۆ یادێکی لەدایکبوون دەیانجار فشاری لە ئیدارەی بەرشلۆنە و پاریس سان جێرمان کردووە و گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەی، بەڵام لە پێناو پیلێ-دا ئەوکارەی نەکردووە و باوکی ناردووە تاوەکو بەشداریی مەراسیمەکە بکات.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی دەستبەسەر 150 کیلۆ شیرینی سەردانەپۆشراودا گیرا

بابەتی دواتر

بەنگین رێكانی: 104 ملیۆن دۆلار بۆ هێڵی ئاسنین تەرخانكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share