بایدن پێشنیازی بودجەیەکی 6 تریلیۆن دۆلاری دەکات بۆ بوژانەوەی وڵاتەکەی

بایدن پێشنیازی بودجەیەکەی 6 تریلیۆن دۆلاری دەکات بۆ بونیادنانەوەی ئەمریکا بەپێی ئەو پلانەی دایناوە بۆ بوژانەوەی ئابوریی وڵاتەکەی لە ساڵی 2022دا.

بایدن سەبارەت بە دادانی ئەو پلانە ڕایگەیاند، پێویستە لەسەرمان لەم ساتەوە هەوڵی تەواو بدەین بۆ بونیادنانەوەی ئابووریی وڵاتەکەمان.

وتیشی، ئەمریکا بەئاسانی ناتوانێت لەڕووی ئابوورییەوە بگەڕێتەوە بۆ پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ساڵانە سەرۆکی ئەمریکا بودجەی تەرخانکراوی پێوست بۆ گرنگتریین لایەنی وڵات زیاتر لە هەموو بوارەکانی دیکە بەشێوەی نامەیەک ئاراستەی کۆنگرێس دەکات، لە کۆتاییشدا کۆنگرێس چۆنێتی تەرخانکردنی ئەو بودجەیە یەکلایی دەکاتەوە.

لەم چوارچێوەیەشدا بایدن پڕۆژەیەکی بەبڕی 6.011 تریلیۆن دۆلار پێشکەشکردووە بۆ بوژانەوەی کەرتی ئابووریی وڵاتەکەی، لەگەڵ زیادکردنی بڕی پێویست بەشێوەی پلەبەندی کە تا ساڵی 2031 دەگاتە 8.2 تریلیۆن دۆلار.

لەگەڵئەوەشدا پێشبینی دەکرێت قەرزەکانی سەر ئەمریکا بەردەوام ساڵانە بەرزببێتەوە بەجۆرێک زیاتربێت لەو قەرزانەی لەدوای کۆتاییهاتنی جەنگی دووەمی جیهانی لەسەر ئەو وڵاتەبوو.

بابەتی پێشتر

تەرمی پێشمەرگەیەک دوای دوو مانگ لە دیارنەمانی دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

هەپەگە: توركیا لەڕێگەی چەتە و جاشەكانیەوە دارستانەكانی كوردستان دەسوتێنێت و دەبڕێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەرزبووە. لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، لەكاتی…
Total
0
Share