وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە کۆرۆنا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند 637 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و هەشت کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، “114 کەس لە هەولێر، 261 کەس لە سلێمانی، 219 کەس لە دهۆک، 36 کەس لە گەرمیان و حەوت کەس لە ڕاپەڕین تووشی کۆرۆنا بوون”.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە لەو ماوەیەدا 860 کەس چاکبوونەتەوە.
هەروەها لە هەریەکە لە هەولێر و سلێمانی دوو کەس و لە دهۆک سێ کەس و کەسێکیش لە گەرمیان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستی، 168 هەزار و 664 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، 153 هەزار و 965 هەزار کەس چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 261 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تووشبوونی منداڵان بە شەكرە زیادیكردووە.. تەندروستی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو هەواڵانەدا کە باس لە بەرزی ڕێژەی شەکرە لەناو منداڵاندا دەکەن سەرەڕای…
زیاتر ببینە

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون چوار قەسابخانە داخران

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئاژەڵانەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەتیش نەخۆشیی تای خوێنبەربوون، لە…
Total
0
Share