سەرچاوەیەک: حکومەت دەیەوێت لە رێگەی کۆمپانیایەکی مەسرور بارزانییەوە باج لەسەر هاوڵاتییان زیادبکات

مەسرور بارزانی بەبێ گەڕانەوە بۆ یاسا و لە رێگەی کۆمپانیایەکەوە باج لەسەر هاوڵاتییان زیاددەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، نووسینگەی مەسـ.ـرور بـ.ـارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەنگاوێکی نوێدا، فەرمانی بە دروستکردنی کۆمپانیایەکی تایبەت دەرکردووە بەمەبەستی کۆکردنەوەی باج لەسەر هاوڵاتییان، پڕۆژەکە هاوشێوەی پڕۆژەی رووناکی و بەستنی پێوەری زیرەکیی کارەبایە، کە تیایدا باجەکان لە رێگەی ئەم کۆمپانیایەوە کۆدەکرێنەوە و بڕەکەیان لەسەر هاوڵاتییان زیاددەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پلانێکی دیکەی ئەم کۆمپانیایە، دانانی کابینەی تایبەتە لەسەر رێگەکانی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمەش بەمەبەستی کۆکردنەوەی باج لەو کەسانەی لە شارێکەوە دەچنە شارێکی دیکە.

باسی لەوەشکرد، بەپێی یاسا، دەسەڵاتی دەستکارییەکی رێژەی باج تەنیا لە دەسەڵاتی پەرلەمانی کوردستاندایە و سەرۆکی حکومەت ناتوانێت بەبێ گەڕانەوە بۆ یاسا باج لەسەر هاوڵاتییان زیادبکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: سلێمانی خاوێنترین شاری عێراق و هەرێمی کوردستانە

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایانگەیاند، لەئەنجامی سەردان و بەدواداچوونەکانماندا بۆ چێشتخانە و سەرجەم شوێنە گەشتیارییەکان، بۆمان دەرکەوتووە، کە…
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی بۆ نۆژەنكردنەوەی پارك و باخچەكان دەستپێكرد

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ڕۆژانە بەدواداچوون، بۆ خزمەتگوزاریی پارك و باخچەكان دەكرێت و رۆژانە كاری نۆژەنكردنەوەیان بۆ ئەنجامدەدرێت”.…
Total
0
Share