سبەی ئەگەری تاوەباران لە چەند ناوچەیەك هەیە

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، سبەی هەینی لە كاتەكانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری تاوەبارانی كورتخایەن لە چەند ناوچەیەك هەیە.

راشیگەیاند، لە ئەنجامی هەڵگەڕانەوەی هەوری باراناوی لە ناوچەكانی باكووری كوردستانەوە بۆ هەندێك لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە كاتەكانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری تاوەبارانی كورتخایەن هەیە.

دەشڵێت، “بەهۆی زیاتربوونی كاریگەریی بارستە هەوایەكی ساردی مامناوەندی بۆ تەواوی ناوچە جیاوازەكانی هەرێم، پلەكانی گەرما دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە كەشێكی تەواو بەهاری لە ناوچە شاخاوییەكان دروستدەبێت و پلەكانی گەرما بۆ خوار 30 پلەسیلیزی دادەبەزێت و لە شەواندا كەشوهەوا فێنك دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئەم هەستە یەکدەنگییەی لەناو کورددا هەیە هیوادارین بگوازرێتەوە بۆ ناو سیاسەتیش

لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی بردنەوەی نازناوی باشترین هاندەر لەلایەن یانەی زاخۆوە، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، ئەم هەستە یەکدەنگییەی لەناو…
Total
0
Share