یەکێک لە یەکەمەکانی زانکۆی سلێمانی لە ڕێگەی گەیشتن بە ئەوروپا گیانی لە دەستدا

یەکێک لە یەکەمەکانی زانکۆی سلێمانی بەشی زمان و ئەدەب، لە ڕێگەی گەیشتن بە ئەوروپا توشی ڕوداوی هاتوچۆ بووە و بەهۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

هیوا مەجید، خاڵی هەژێن، ئەو هاوڵاتییەی لە ڕێگەی ئەوروپا گیانی لە دەستدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “لە سەرەتای مانگی نیسانەوە هەژێن گەشتی وڵاتی تورکیای کردووە بۆگەیشتن بە ئەوروپا، بەڵام بەهۆی کەرەنتینەوە نەیتوانیووە، دواتر لە 25ی ئایار، جارێکی دیکە هەوڵیداوە بگاتە وڵاتی یۆنان، بەڵام لە ڕێگەدا ئۆتۆمبیلەکەیان توشی ڕوداوی هاتوچۆ بووە و گیانی لە دەستداوە”.

بە وتەی خاڵی هەژێن، ئەو ئۆتۆمبیلەی کە گەشتیان پێکردووە بۆ وڵاتی یۆنان 29 پەنابەری تێدابووە و لە رێگەدا تراکتۆرێک هاتووەتە بەردەم ئۆتۆمبیلەکە و بەهۆیەوە ڕوداوێکی پێکدادانی قورس ڕویداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەژێن لە پێشەوە دانیشتووە، تەنها ئەو گیانی لە دەستداوە”.

هەژێن تەمەنی 23ساڵ بووە و ساڵی ڕابردوو یەکێک بووە لە یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆی سلێمانی لە بەشی زمان و ئەدەبی کوردیی، بە وتەی کەسوکارەکەی چەندجارێک هەوڵیداوە سود لە بڕوانامەکەی وەربگرێت، بەڵام نائومێد بووە و ڕێگەی ئەوروپای گرتووەتەبەر.

بابەتی پێشتر

ڕۆما بۆ گواستنەوەی ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ لەسەرهێڵە

بابەتی دواتر

بافڵ تاڵەبانی: نابێت بەناوی یاساوە سنوورەکانی کاری ڕۆژنامەوانی بەرتەسکبکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share