10 دڵخۆشترین وڵاتانی جیهان ئاشكراكران

رێكخراوێكی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ریزبەندی دڵخۆشترین وڵاتانی جیهان ئاشكرادەكات و بەپێی ریزبەندییەكە فینلەندا لە پلەی یەكەمدایە و نیوزلەندا-ش لە پلەی دەیەمدایە.

لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەو وڵاتانەوە ساڵانە لەلایەن رێکخراوی سەربەخۆی (Sustainable Development Solutions Network)، کە لە ساڵی 2012ەوە دامەزراوە و سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەكگرتووەکان-ە، لە ژێر ناوی (The Happiness Report) ئەنجام دەدرێت، وەك ئەوەی رادیۆی سوید بڵاویكردووەتەوە.

لێکۆڵینەوەکە چاو لە سێ ساڵی پێشوو دەکات واتا راپۆرتی ئەمساڵیان تایبەتە بە ساڵانی 2020-2022، پێوەری دڵشادیش کە لەو راپۆرتەدا پەیڕەو دەکرێت بریتییە لە درێژی تەمەن، گەندەڵی، ئازادیی هاوڵاتییان و دڵفراوانی خەڵکی بەرامبەر یەکتر.

بەپێی راپۆرتەكە، کە بە راپرسی لەگەڵ نزیكەی 100 هەزار کەس لە 150 وڵاتی جیاواز ئەنجامدراوە و لەم رۆژانەی دواییدا راگەیەنرا، فینلەندا لە پلەی یەکەم دایە و بۆ شەشەمین جارە لە ماوەی شەش ساڵدا لەسەر یەک وەک دڵخۆشترین وڵاتی جیهان بە پلەی یەکەم دێت.

ئەو 10 وڵاتەی وەك دڵخۆشترین دیاریكراون بە دوای یەكدا بریتین لە، (فینلەندا، دانیمارک، ئیسلاند، ئیسرائیل، هۆڵەندا، سوید، نەرویج، سویسرا، لوکسەمبۆرگ و نیوزلەندا).

لە کۆتایی لیستە 150 وڵاتییەكەشدا ئەفغانستان دێت.

بابەتی پێشتر

ئەو خواردنانەی وادەکەن لە رەمەزاندا بەدرێژایی رۆژەکە وزەت هەبێت

بابەتی دواتر

شێوازی کڕینی بەنزین گۆڕدرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share