هێرشەكانی توركیا لە هەرێم.. گوندێكی دیكەش چۆڵكرا و گەنجێك برینداربوو

بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی چەندین گوندیان كردووە

بەهۆی بەردەوامیی هێرشەكانی توركیا بۆسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، گوندێكی ناحیەی كانی ماسێ چۆڵكرا، لە ئاكامی بۆردومانێكی هێزەكانی ئەو وڵاتەشەوە گەنجێك برینداربوو.

سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی کانی ماسێ ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا بەچڕی بۆردومانی چەندین گوندی ناحیەكەیان كردووە و بەهۆیەوە گەنجێكی گوندی دشێشێ برینداربووە.

گەنجەكە، كە ناوی (باوەڕ ئەحمەد)ە و تەمەنی 23 ساڵە، بەمەبەستی ئاودانی بێستانەكەی چووەتە گوندەكە، پاش برینداربوونی و وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانەی كانی ماسێ، ڕەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە.

سەربەست سەبڕی ئاشكراشیكرد، هەر ئەمڕۆ بەهۆی بۆردومانەكانی توركیاوە گوندی ئەدنێ لە سنووری ناحیەکە چوڵکراوە.

زیاتر لە مانگێكە توركیا ئۆپراسیۆنێكی سەربازی بۆ سنووری قەزای ئامێدی لەناو هەرێمی كوردستان دەستپێكردووە و بەهۆیەوە تائێستا سێ هاوڵاتی سڤیڵ برینداربوون و سێ گوندیش بە تەواوی چۆڵكراون.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڤایناڵدوم چڕکردووەتەوە

بابەتی دواتر

دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان لەسەر موچە، داهات و ڕەوتی چاكسازی دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share