وەزیری پێشمەرگە: دڵگرانین بە گیانلەدەستدانی دوو سەربازی ئەمریکا و بەریتانیا لە هەولێر

وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی گیانلەدەستدانی دوو سەربازی ئەمریکا و بەریتانیا لە هەولێر، بڵاوکردەوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە پەیامەکەدا نووسیویەتی، “دڵگرانین بە گیانلەدەستدانی دوو سەربازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شانشینی یەکگرتوو (بەریتانیا)، کە لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکێکی مەشق و ڕاهێنان لە شاری هەولێر، گیانیان لەدەستدا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە، سەرەخۆشی و هاوسۆزیی قووڵی خۆمان ئاراستەی خێزان، کەسوکار و هاوڕێیانی ئەو دوو سەربازە دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەیان دەزانین و هیوای ئارامی بۆ هەمووان دەخوازین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جوتیار یوسف: نیاز وایە لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆبوونەوەیەک لەنێوان یەکێتی و پارتی ڕێکبخرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر حکومەت پێکبهێندرێت، بە 24 کاتژمێر پەرلەمان کارادەکرێتەوە، بەڵام کێشەکە لەسەر پێکهێنانی حکومەتە. جوتیار…
Total
0
Share