سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا، پێكهێنانی حكومه‌تێكی فریاگوزاری ڕه‌تده‌كاتەوە و دەڵێت، پێویسته هه‌ڵبژاردنی پێشوەختەی په‌رله‌مان دوانه‌خرێت و لەكاتی خۆیدا ئه‌نجامبدرێت.
نوری مالیكی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “جه‌خت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ی خۆی و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی و دوانه‌خراو ده‌كه‌ینه‌وه، حكومه‌تی فریاگوزاریش ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه واتای یاخیبوونە له دیموكراسی، هەروەها كه‌مكردنه‌وه‌ی خواستی گه‌لە، كه سوورن له‌سه‌ر به‌شداریكردنی فراوان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا”.
مالیكی ئاماژەی بەوەشكردووە، “كۆمسیۆن به‌رده‌وامه لە هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان كێشه و ئاڵنگاریه‌كان تێپەڕێنێت”.
هەروەها سەرۆكی دەوڵەتی یاسا داواش له هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات، خواستی دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕەتبكەنەوە و حكومەتیش پلان و كاری جدی بكات بۆ دابینكردنی كه‌شێكی ئه‌منی، كه پارێزگاری له كاندید و ده‌نگده‌ران بكات و ڕێگه له ساخته‌كاری بگرێت.