کۆمسیۆن ژمارەیەکی لە لیستی هەڵبژاردنەکان دەرهێنا

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا ژمارە 56 لە لیستی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان رەتبکاتەوە.

میدیا عێراقییەکان لە زاری بەرپرسانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە بڵاویانکردەوە، “بڕیاردراوە 56 لە ریزبەندی لیستی هەڵبژادنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بهێنێتە دەرەوە، چونکە ئەو ژمارەیە پەیوەندی بە ماددەی ساختەکارییەوە هەیە بەپێی یاسای عێراقی بۆ ئەوەی ئەو لایەنەی ئەو ژمارەیەی پێدەدرێت نەکرێتە ئامانج”.

تا کۆتایی دەوامی رۆژی شەممە ژمارەی کاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان گەیشتووەتە 348 کاندید، 942 هەزار و 406 کەس ناویان لە لیستی تۆماری دەنگدەران نوێکردووەتەوە، کە سێ هەزار و 331 کەسیان ئاوارەن.

هەربەپێی ئامارەکانی کۆمسیۆن تا ئێستا 99 هەزار و 308 کەس لە لەدایکبووانی ساڵی 2005 ناوی خۆیان تۆمارکردووە.

 

بابەتی پێشتر

هێزە ئەمنییەكانی عێراق خراونەتە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە؟

بابەتی دواتر

وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی لە زانکۆ و پەیمانگەکان راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت گەیشتە نەجەف

بەیانی ئەمڕۆ جێنین پلاسخارت نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بە یاوەری وەفدێک گەیشتنە شاری نەجەف و لەگەڵ ئایەتوڵا…
زیاتر ببینە

حەلبووسی و كازمی كۆبوونەوە

سەرۆك وەزیران و سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جەختیان لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی وڵات و پێویستی دەربازبوون لە قەیرانەكان كردەوە.…
Total
0
Share