لیستی دابەشكردنی موچە گۆڕانكاریی تێداكرا

جیاواز لە مانگەكانی ڕابردوو، ئەمڕۆ دابەشكردنی موچەی تەنها وەزارەتێك دەستیپێكرد، بەبێ ئەوەی وەزارەتی دارایی هیچ ڕونكردنەوەیەكی لەسەر بدات.

بەپێی ئەو خشتەیەی لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئاراستەی گەنجینەكان كراوە، بڕیارە ئەمڕۆ و سبەی تەنها موچەی وەزارەتی تەندروستی خەرجبكرێت.

حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، ئەمڕۆ چەكی موچەی فەرمانگەكانی وەزارەتی تەندروستییان دابەشكردووە.

دەربارەی ئەوەی ئایا بۆچی وەزارەتی دارایی گۆڕانكاری لە لیستی موچەدا كردووە، بەرپرسەكەی گەنجینەی سلێمانی بێ ئاگایی خۆی لەبارەیەوە نیشاندا، هەروەك سەبارەت بە بوون یان نەبوونی پارە لە بەردەست وەزارەتی دارایی، ئاماژەی بەوەدا، كە ئەو پرسە لای ئەوان نییە و وەزارەت و بانكەكان ئاگادارن.

ئەمەش لەكاتێكدایە لە سێ مانگی ڕابردوودا لە 25ی هەموو مانگێك، بە دابەشكردنی موچەی چەند وەزارەتێك، دەست بە دابەشكردنی موچە دەكرا و لەماوەی نزیكەی پێنج ڕۆژدا موچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان دابەشدەكرا.

بەڵام بەپێی خشتە نوێكە، دابەشكردنی موچە لەم مانگەدا ماوەیەكی زیاتری پێدەچێت و زۆرێك لە وەزارەتەكان، درەنگتر لەچەند مانگی ڕابردوو موچە وەردەگرن.

بابەتی پێشتر

ڕووباری سیروان بەرەو وشكبوونی تەواوەتی دەچێت

بابەتی دواتر

مالیكی دواخستنی هەڵبژاردن و پێكهێنانی حكومەتی فریاگوزاری ڕەتدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نزیکەی 700 سەرپێچی بەهۆی بەرزیی نرخ و سەرپێچیی دیکە لە پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکاراندا تۆمارکراون

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی پاسەکانی گواستنەوەی خوێندکارانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لە ساڵی خوێندنی ڕابردوودا 678 سەرپێچی تۆمارکراون و…
Total
0
Share