وەزارەتی بازرگانیی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت، له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا چه‌كی پاره‌ی گه‌نمی جوتیارانی هه‌رێم خه‌رجده‌كرێـت.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق، بەچەك پاره‌ی جوتیارانی هه‌رێمی بۆ ساڵی 2020 ڕه‌وانەكردووه و هه‌موو پاره‌ی جوتیاران خه‌رجده‌كرێـت”.
ئاشكراشیكرد، له هه‌فته‌ی داهاتووەوە ڕێكاری پێدانی پاره‌كە بەجوتیاران ده‌ستپێده‌كات.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم ڕونیشیكردەوە، پشكی پارە‌ی جوتیارانی پارێزگای هه‌ولێر 11 ملیار و 907 ملیۆن دیناره، پارێزگای سلێمانی 23 ملیار و 750 ملیۆن دیناره، هه‌روه‌ها پشكی پاره‌ی جوتیارانی پارێزگای دهۆكیش 10 ملیار و 765 و ملیۆن دیناره.
نەوزاد شێخ كامیل دەربارەی وه‌رگرتنی گه‌نمی ئه‌مساڵی جوتیارانیش دەڵێت، له ڕۆژانی داهاتوو هه‌رێم ده‌ست به وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كات و بۆ هه‌ر تۆنێك 50 هه‌زار دینار زیادكراوه، به جۆرێك، تۆنێك گه‌نمی پله یه‌ك به 610 هه‌زار دینار وەردەگیرێت، گه‌نمی پله دووش به 530 هه‌زار دینار و تۆنێك گه‌نمی پله سێش به 470 هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.