نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان جارێكی دیكە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت گەیشتە سەروو 68 دۆلار.

ئەمڕۆ سێشەممە لە كاتی كردنەوەی بازاڕە جیهانییەكان، نرخی نەوتی برێنت بە 68.46 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

هاوكات نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە 66.13 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، نرخی نەوت دابەزینی بەرچاوی بەخۆوە بینی، بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت لە 70 دۆلارەوە هاتە خوار 66 دۆلار.

هەڵكشان و داكشانی نەوت لە ماوەكانی ڕابردوودا پەیوەستبووە بە دوو بابەتی سەرەكییەوە، ئەوانیش مەترسییەكانی تەشەنەسەندنی كۆرۆنای گۆڕاوی هیندی و ڕێكارەكانی بەرگرتن لە پەتاكە، هەروەها ئاستی یەدەگی نەوت لە وڵاتان، بەتایبەت ئەمریكا.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی ژمارەیەك كارمەندی خۆی دەستگیر دەكات

بابەتی دواتر

ئاژانسێكی ئێران: لاریجانی و ئەحمەدی نەژاد لە كێبڕكێكانی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی دوورخرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share