نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا بەرزبووەوە

نرخی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی کانونی دووەم دوای کەمبوونەوەیەکی زۆر لە یەدەگی نەوتی خاوی ئەمریکی لە هەفتەی ڕابردوودا ، هەروەها چین کە دووەم گەورە بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا، کەمترین حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنای تۆمارکرد، ئەم پاڵنەرانە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن لە بازاڕەکانی جیهاندا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهاندا 19 سەنت و بە ڕێژەی %0.3 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 56.10 دۆلار.

هەروەها نەوتی خاوی تەکساس، 20 سەنت و بەڕێژەی %0.4 بەرزبووەوە و نرخەکەی گەیشتە 52.81 دۆلار.

فاندان هاری، شیکەرەوەی بازاڕی نەوت دەڵێت، “نەوتی خاوی تەکساس گەورەترین کشانەوەی چاوڕواننەکراوی لە گەنجینەکانیدا تۆمارکردووە، ئەمەش کاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕی نەوت هەیە وەک یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی بەکاربەری نەوت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ژووری بازرگانیی سلێمانی: هەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر 14 خاڵی سیستمی ئەسیکۆدا ڕێککەوتوون

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی چوار مانگدا هەرێمی کوردستان دەستدەکات بە جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی عێراق: دووشەممە دواوادەی خۆتۆمارکردنە لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک

وەزارەتی بازرگانیی عێراق، رایگەیاند، دووشەممە دواوادەی خۆتۆمارکردنە لە سیستمی ئەلیکترۆنیی خۆراک. محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند،…
Total
0
Share