(BMW) کڕینی کۆمپانیای ماکلارینی ڕەتکردەوە

کۆمپانیای (BMW)ی ئەڵمانی بەهەموو شێوەیەک ڕەتیدەکاتەوە، کۆمپانیای ماکلارین، یاخود هەر کۆمپانیایەکی دیکە بکڕێت.

گۆڤاری “ئۆتۆمۆبیلۆش”ی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە، کۆمپانیای (BMW) بڕیاریداوە پشکەکانی کۆمپانیای ماکلارین ئۆتۆمۆتیڤ بکڕێتەوە، کە خاوەنی تیمێکی بەشدارن لە پێشبڕكێكانی فۆرمولا 1.

لەبەرامبەر ئەم زانیارییانەدا، کۆمپانیا ناودارەکەی ئەڵمانیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە، تیایدا ڕەتیدەکاتەوە خاوەنداریەتیی کۆمپانیای ماکلارین بەدەستبهێنن، ئەوەش دوای ئەوەی تیمی فەرمیی خۆیان لە پێشبڕكێكانی فۆرمولا 1 کشاندەوە.

ساڵی 2009 تیمی (BMW) بەفەرمی لەگەڵ تیمی ویلیامز یەکگرتنی لە بواری فۆرمولا 1 بۆ ماوەی پێنج وەرز ڕاگەیاند، بەهەردوو تیمە یەکگرتووەكەوە تاوەکو ئێستا ئەنجامی بەرچاویان بەدەستنەهێناوە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە گەوهەرە هۆڵەندییەکە دەگەڕێنێتەوە

بابەتی دواتر

زانایان: پەتایەكی تری كوشندە لە چینەوە بەڕێوەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share