ئینریکی پێکهاتەی ئیسپانیای بۆ یورۆی 2021 ئاشکراکرد

ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لویس ئینریکی پێکهاتەکەی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەوروپا ئاشکراکرد و چەندین یاریزانی ناوداری دوورخستەوە.

بەپێی ئەو لیستەی ڕاهێنەری “لارۆخا” ڕایگەیاندووە، سێرجیۆ ڕامۆس، ڕۆدریگۆ مۆرینۆ، ئانسو فاتی، دانی سیبایۆس، مارکۆ ئاسینسیۆ، دانی کارڤاخال، خیسۆس ناڤاس، هیکتۆر بیلیرین، سێرجیۆ ڕیگیلیۆن و سێرجیۆ کانالێس بەهۆکاری جیاواز دوورخراونەتەوە.

لە بەرامبەردا ئایمیریک لاپۆرت-ی بەڕەگەز فەرەنسی بۆ پێکهاتەکەی بانگهێشتکردووە، کە لە پێشوودا ڕایگەیاندبوو، ئامادەیە بۆ پێکهاتەی ماتادۆرەکان یاریبکات، هەروەها پێدری-ی ناوەندکاری بەتوانای یانەی بەرشلۆنەی بانگهێشتکردووە، کە لەم وەرزەدا بە درێسی یانە کەتەلۆنیەکەوە ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە.

پێکهاتەی ئیسپانیا بۆ یورۆی 2021 بەم شێوەیەیە:

گۆڵپارێز: داڤید دی خیا، ئونای سیمۆن، ڕۆبێرت سانچێز.

بەرگری: جۆردی ئەلبا، خوسێ لویس گایا، ئایمیریک لاپۆرت، پاو تۆرێس، دیێگۆ یۆرێنتی، ئیریک گارسیا، سیزار ئازپیلیکوێتا.

ناوەند: سێرجیۆ بۆسکێتس، کوکی، تیاگۆ ئالکانتارا، ڕۆدری، فابیان ڕویز، مارکۆس یۆرێنتی، پێدری.

هێرشبەر: ئەلڤارۆ مۆراتا، میکێل ئۆیارزابال، جێرارد مۆرینۆ، دانی ئۆلمۆ، فیران تۆرێس، پابلۆ سارابیا، ئاداما تراوری.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوارێز داوای له‌ به‌رشلۆنه‌ کردووه‌ هێرشبه‌رێک بکڕێت، به‌ڵام..

هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئورۆگوای و یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید، لویس سوارێز پێشنیازی کڕینی هێرشبه‌رێکی بۆ ئیداره‌ی به‌رشلۆنه‌ کردووه‌، به‌ڵام پێشنیازه‌که‌ی…
Total
0
Share