بێهزاد مەحمودی، دوای شەش ڕۆژ لە خۆسوتاندنی گیانیلەدەستدا

ئەو گەنجەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كە لەبەردەم نوێنەرایەتیی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا، شەوی ڕابردوو لە هەولێر گیانیلەدەستدا.

چوار ساڵ بوو سەردانی هەرێمی کوردستانی کردبوو، بەڵام لە بێوەڵامیدا، نائومێدییەکی قوڵ وایلێکرد، شەش ڕۆژ پێش ئێستا لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر، ئاگر لە جەستەی خۆی بەربدات.

بێهزاد مەحمودی شەش ڕۆژ لە نەخۆشخانە بەدیار سوتاویی93٪ی جەستەیەوە دەیناڵاند، کە ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزی سوتانە و مانەوەی ژیانی کەسەکە مەحاڵ دەکات.

هاوڵاتییە کوردەکەی رۆژهەڵات هەموو ئەو وەڵام و بەڵێنانەی چوارساڵ بوو بەدوایدا دەگەڕا، لە کاتی خۆسوتاندنیدا لە نەخۆشخانە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا وەریگرت، بەڵام کاتێک بوو بێهزاد جارێکی دیکە نەیدەتوانی سوودی لێوەربگرێت، شەوی ڕابردوو لە نەخۆشخانە لە هەولێر، گیانیلەدەستدا.

بێهزاد مەحمودی تەمەنی 25 ساڵ خەڵکی شاری بۆکان بوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ماوەی چوار ساڵ بوو لە هەرێمی کوردستان دەژیا، بەڵام ئەویش وەك زۆرێك لە پەنابەرانی دیكەی ڕۆژهەڵات، ماوەی ئەو چوار ساڵەدا وەک کەسێکی بێناسنامە و بێ وەڵام ژیا و دواتریش گیانی لەدەستدا.

دیار نییە قوربانیدانەكەی بێهزاد مەحمودی، دەبێتە هۆی ئاوڕدانەوەی لایەنی پەیوەندیدار و بەتایبەت نەتەوە یەكگرتووەكان، لە پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان، یان نا.

بابەتی پێشتر

ئینجێ 1-2 لیل

بابەتی دواتر

حکومەتی عێراق هاوکاریی دارایی ژنە ئێزدییە ڕزگاربووەکانی دەستی داعش دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share