پەیامە نهێنیەکانی بارسا.. تێر سپایدەرمان و ئەو بەهرەدارەی ئاڵای سپی هەڵناکات

میدیاکان تێر شتیگنی گۆڵپارێزی بەرشلۆنە بە سپایدەرمان ناودەبەن

شەوی ڕابردوو یانەی بەرشلۆنە لە قۆناغی نیوەی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بە لێدانی یەکلاکەرەوە (پەناڵتی) بردنەوەی بەرانبەر یانەی ڕیاڵ سۆسیداد تۆمارکرد، لەو یارییەشدا یاریزانان پەیامی خۆیان گەیاندە ڕۆناڵد کومان و یانە ڕکابەرەکانیان.

ڕۆناڵد کومان دوای یارییەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ” ناوی تەنها چوار یاریزانم ئامادەکردبوو بۆ ئاڕاستەکردنی پەناڵتیەکان، بۆ پەناڵتی پێنجەم پرسیارم لە یاریزانەکانم کرد، ڕیکی پوج بە ورەیەکی بەرزەوە داوایکرد جێبەجێی بکات و منیش ڕاستەوخۆ قایلبووم، چونکە ئەو کەسایەتی و متمانەیەی هەبوو لێدانێکی هێندە گرنگ جێبەجێبکات”.

هەروەها لەبارەی ئەندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانیەوە دەڵیت، ” لێدانە یەکلاکەرەوەکان ئێمەیان گەیاندە یاری کۆتایی، بەش بەحاڵی خۆم پێموایە پەناڵتی یانسیبە، بەڵام بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت پێویستت بە تێر شتیگنە، زۆر سوپاسی شتیگن دەکەین چەندین پەناڵتی بەهێزەوە ڕەتکردەوە”.

ڕۆژنامە ناودارەکانی ئیسپانیا لە نمونەی مارکا و موندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاماژەیان کردووە، سەرکەوتنی تێر شتیگن لە کۆتا پەناڵتی و ڕەتکردنەوەی چەندین هەلی گۆڵکردن و متمانەی پوج دوو پەیامی ئاشکرا و ڕاستەوخۆن.

ڕیکی پوج ئامادەنییە ئاڵای سپی هەڵکات و لە خەونەکانی گرتنی پێگەیەکی سەرەکی پێکهاتەی بارسا کۆڵنادات، تەنانەت لەکاتی ئاهەنگگێراندا بە ماچکردنی باندی بارسا ئەو ڕاستییەی دووپاتکردووەتەوە، هەروەها تێر شتیگن سەلماندویەتی سپایدەرمانی گۆڵپارێزانە و ئەگەرچی مێسی لە یارییەکدا ئامادەنەبێت ئەو دەتوانێت بەرپرسیاریەتی بخاتە ئەستۆی خۆی.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی دهۆک لە بارەی ئەو کەسەی گومان دەکرا جۆرە نوێیەکەی کۆرۆنای بێت ڕوونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

میلان لەگەڵ ماندزۆکیچ دەستی بە دانوستاندن کردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share