لە هەولێر بازرگانێك به‌ 92 كیلۆگرام مادده‌ی هێرۆینه‌وه‌ ده‌ستگیركرا

بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر بە 92 كیلۆگرام ماددەی هێرۆینەوە لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانەوە لە هەولێر دەستگیركرا.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووه‌، “ئه‌مڕۆ لە هه‌ولێر، دوای به‌دواداچوون و هه‌بوونی زانیاری ورد له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانمانەوە، له‌ چالاكیەكی گه‌وره‌دا، توانرا بازرگانێكی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ناوی (ع. ج. ع) ده‌ستگیر بكرێت”.

باسیلەوەشكردووە‌، “تۆمه‌تباره‌كه‌ خه‌ڵكی توركیایه‌ و دانیشتووی شاری هه‌ولێره‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنیشی ده‌ستبه‌سه‌ر 184 قاڵب مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ جۆری هێرۆیندا گیراوه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ی له‌ 92 كیلۆگرام بووە”.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانی هەولێر ڕونیشیكردوەتەوە، “تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌پێی مادده‌ی (25) له‌ یاسای مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ كراوه‌”.

 

ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ ده‌یان كیلۆگرام مادده‌ی هێرۆیینه‌وه‌ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌ ده‌یان كیلۆگرام مادده‌ی هێرۆیینه‌وه‌

بابەتی پێشتر

باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە سلێمانی سوتا

بابەتی دواتر

هەرێمی كوردستان دەبێتە خاوەنی 12 سایلۆ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانى دوو باندى بازرگانیكردنى به‌ مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له‌ دوو چالاكیى جیاوازدا دوو باندی بازرگانیكردنیان به‌ مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركردووه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی…
Total
0
Share