قوباد تاڵەبانی: کورد نەتەوەیەکی بە شانسە

قوباد تاڵەبانی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنانپەیامێکی بڵاوکردەوە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کورد نەتەوەیەکی بە شانسە کە خاوەنی کەلتوورێکە سەرەڕای هەندێک کەموکوڕی، بەڵام دەوڵەمەندە بە رێزگرتن لە پێگەی ژن لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا.

دەشڵێت، ئەو ئازایەتییەی ژنانی خەباتکاری کورد کە جیهانیان سەرسام کردووە، بەشێکی گرنگی سەرچاوەی گرتووە لەو کولتوورە دەوڵەمەندەی وا پیاوەکان سەری رێز و شکۆ لە ئاست ژنانی ئازا و ئازاددا دادەنوێنن.

ئاماژە بەوەشدەکات، لەم رۆژەدا جەخت دەکەینەوە کە پێویستە بە ئیلهام وەرگرتن لە کولتووری رەسەنی خۆمان و هەروەها بە خۆگونجاندن لەگەڵ رۆحی سەردەم و بەها و پێشکەوتنە جیهانییەکان، کۆمەڵگەکەمان لە هەموو جۆرەکانی توندوتیژیی دژی ژنان پاکبکەینەوە و هاوکات لەگەڵ پتەوکردنی دامەزراوەی خێزانی تەندروست، زەمینە بڕەخسێنین بۆ بەشداریی گەورەتری ژنان لە بوارەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری لە وڵاتەکەماندا.

قوباد تاڵەبانی، ئەوەش دەڵێت، دروشمی جیهانیی ئەمساڵ یەکگرتنە بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژیی دیجیتاڵی دژی ژنان، بە داخەوە ساڵانێکە لە کۆمەڵگەی ئێمەشدا بە شێوەی جۆراجۆر ئەم دیاردەیە پەرەی سەندووە، هەربۆیە جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستیی پێکەوەکارکردنی هەموومان بە هەموو جیاوازییەکانمانەوە بۆ دانان و جێبەجێکردنی پلان و ستراتیژێکی نیشتمانی بۆ کۆتاییهێنان بەم جۆرە لە توندوتیژیی دژی ژنان لە کوردستان.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی شارباژێڕ: ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت

بەشی ھاتوچۆی قەزای شارباژێڕ رایدەگەیەنێت، ھەر شۆفێرێک لەکاتی قەرەباڵغی شانی رێگەکان بەکاربھێنێت سزادەدرێت. بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی…
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین: ئەو تانكەرانەی تانكیی سیستمی غازی ماڵان لە گەڕەكەكان پڕدەكەنەوە مەترسیدارن

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو تانكەرانەی تانكیی سیستمی غازی ماڵان لە گەڕەكەكان پڕدەكەنەوە بەشێكیان مەترسیدارن، هاوكات هۆشداریش…
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا: ئەو خوێندکارانەی کێشەی فۆڕمی زانکۆلاینیان هەبوو کێشەکانیان چارەسەرکرا

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا رایدەگەیەنێت، ئەو خوێندکارانەی کە ناویان لە پڕۆسەی زانکۆلاین نەگەڕابوویەوە و کێشەیان هەبوو، کێشەکانیان چارەسەرکرا.…
زیاتر ببینە

د. میران محەمەد: پەیامەکەی ئەمڕۆی سەرۆک بافڵ بۆ هەتاهەتا لە هزری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا دەمێنێتەوە

د. میران محەمەد، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە پەیامەکەی ئەمڕۆی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند،…
Total
0
Share