(ڤیدیۆ) ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ جاری (11) لە مێژوویدا نازناوی لالیگای بەدەستهێنا

ئەمشەو شەممە ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 38 و کۆتایی خولی پلە یەکی ئیسپانیا ئەنجامدران، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە بردنەوەی لە بەلەد وەلید نازناوی لالیگای وەرزی 2020/2021ی بەدەستهێنا.

ئەتلەتیکۆ لە یاریگای “خۆسی زۆریا” بووە میوانی بەلەد وەلید، یاری نێوانیان بە ئەنجامی (2-1) لەبەرژەوەندی ئەستێرەکانی دیێگۆ سیمیۆنی کۆتاییهات.

گۆڵەکەی بەلەد وەلید لە خولەکی 18 لەلایەن ئۆسکار پلانۆ، هەروەها گۆڵەکانی ئەتلەتیکۆ لە خولەکەکانی 57 و 67 لەلایەن ئەنخێل کۆریا و لویس سوارێزەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/y2h7na

لەلایەکی دیکەوە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە دی ستیفانۆ ستادیەم میوانداری ڤیاڕیاڵی کرد، یاریی نێوان دوو یانە زەبەلاحەکە بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لەبەرژەوەندی ڕیاڵ کۆتاییهات، گۆڵەکەی ڤیاڕیاڵ لە خولەکی 20 لەلایەن یریمی پینۆ و گۆڵەکانی مێرەنگی لە خولەکەکانی 87 و 92 لەلایەن کەریم بنزیمە و لوکا مۆدریچەوە تۆمارکران.

https://streamable.com/p9b4dz

لە هەمان کاتدا ڕوبەڕووبوونەوەی نێوان بەرشلۆنە و ئیبار لە یاریگای ئیبۆرا بە بردنەوەی ئەستێرەکانی کومان بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات، گۆڵەکەش لە خولەکی 81 لەلایەن ئەنتوان گریزمانەوە تۆمارکرا.

https://streamable.com/e4nf51

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکان، ئەتلەتیکۆ مەدرید بە کۆکردنەوەی 86 خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکاندا کۆتایی بە لالیگای وەرزی 2020/2021 هێنا، یانەی ڕیاڵ مەدریدیش بە 84 خاڵ پلەی دووەمی بەدەستهێنا، هەرچی یانەی بەرشلۆنەیە بە 79 خاڵەوە لە پلەی سێیەمدا جێگیربوو.

یانەکانی هوێسکا و بەلەد وەلید و ئیباریش لەم وەرزەدا شکستیانهێنا و بۆ خولی پلە دووی ئیسپانیا دابەزین.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن لەبارەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕونكردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی پێکراوەکانی بەرشلۆنە

تیر شتیگن هێشتا بۆ یاریکردن ئامادە نییە، دی یۆنگ گەڕاوەتەوە، سێرجی ڕۆبێرتۆش پەیوەندی بە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانەوە کردووە. لیستی…
Total
0
Share