سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق ئاشكرایدەكات، ئێران لە شەڕی ڕوبەڕبونەوەی چەكدارانی داعشدا 10 بۆ 15 سەرباز و فەرماندەی كوژراوە.
حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق ڕایگەیاندووە، “ئێرانییەكان لەشەڕی ڕوبەڕوبونەوەی داعشدا چەندین قوربانیان داوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “لەڕوبەڕوبونەوەی داعشدا ئێران 10 بۆ 15 سەرباز و فەرماندەی كوژراون هەروەها هاوپەیمانی نێو دەوڵەتیش چوار ئەندامیان كوژراوە”.
بەوتەی عەبادی، “ئەو ئێرانییانەی كەلەشەڕی داعشدا كوژران، یان بەهاوەنكراونەتە ئامانج یاخود لەئۆپراسیۆندا بووە”.
سەرۆك وەزیرانی پێشوتری عێراق باسیلەوەشكردووە، “ئێران ڕوڵی باش و كاریگەری لەهاوكاریكردنی هێزە عێراقییەكان بینوە لەشەڕی داعشدا، چی بەڕاوێژكاری یاخود لە ئۆپراسیۆنەكاندا”.