دوو کەس دەستگیرکران ماتۆڕیان لە هەولێر دزیووە و لە سلێمانی ساغیانکردووەتەوە

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، دوو کەسیان دەستگیرکردووە، کە باندێکیان پێکهێناوە بۆ دزینی ماتۆڕ سکیل و پاشان ساغکردنەوەی لە سلێمانی.

پۆلیسی هەولێر ڕونکردووەتەوە، ” هێزەکانی پۆلیس بە هەماهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی گشتی توانیان باندێکی دزینی ماتۆرسکیل دەستگیر بکەن کە پێکھاتبوون لە دوو تۆمەتبار بە ناوەکانی (د ف م)و(ن ع)، و لەکاتی دەستگیرکردنیان دەستگیرا بە سەر (18)ماتۆر سکیل، کە لەکاتی دزینی ماتۆرسکیلەکان ھەڵدەستان بە ھەڵوەشاندنەوەیان  و دواتر دەیانگواستەوە بۆ شاری سلێمانی”.

پۆلیس ئاشکراشیکردووە، “لەگەل ماتۆرسکیلەکانیش دەست بەسەر چەکی کلاشینکۆف و نارنجۆکی دەستی(رمانة) و برێک مادەی ھۆشبەر لە جۆری کریستالدا گیراوە”.

بابەتی پێشتر

سۆڵشایەر هەوڵی گەڕاندنەوەی ڕۆناڵدۆ دەدات

بابەتی دواتر

عەبادی باسی ڕۆڵی ئێران دەكات لە شەڕی داعشدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share